بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بە زمانی عەرەبی نووسی: لە کۆنفرانسی بەغداد 2 لە ئۆردۆن بەشدار بووم تاکوو جەخت بکەمە سەر پشتیوانی ئێران لە عێراق. لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا ، هەلێک ڕەخسا و لە گەڵ هاوتایانم لەوانە وەزیرانی دەرەوەی عەمان، قەتەر، عێراق، کوەیت و عەرەبستان گفتوگۆمان کرد و وەزیری سعودی بە منی وت وڵاتەکەی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران درێژە پێبدات.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ، پێشتر بە ئاماژە بە سەفەرەکەی بۆ ئەردۆن و بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەغداد 2، وتی: بەردەوام پێشوازی لە گفتوگۆ و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ولاتانی دەڤەری کەنداوی فارس دەکەین. گفتوگۆی ئێمە لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی لە ڕێگای پێشووی خۆی بەردەوام دەبێت.
زیادیشی کرد: لە ڕێگای دیپلۆماسی فەرمیدا ئامادین هەر کات کە لایەنی سعوودی ئامادە بێت، پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە و باڵوێزخانەکانمان بکرێتەوە.
Your Comment