بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای بالای سوید ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ڕۆژنامەنووسی بە ڕەگەز تورک بە ناوی بۆڵنت کەنێش ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا ناکاتەوە.
بۆڵنت کەنێش ساڵی 2016 دوای کودەتاکەی تورکیا پەنابەرێتی سویدی وەرگرتووە. تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن داوای ڕادەست کردنەوەی ئەم ڕۆژنامەنووسەی لە دەوڵەتی سوید کردووە.
شیاوی ئاماژەیە دەوڵەتی سوید بە هۆی پێش مەرجی دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕازی بوون بە تەڤل بوونی سوید بە ناتۆ، ماوەیەک لەمەوپێش یەکەم گومانلێکراوی ئەندامێتی پەکەکەی ڕادەستی تورکیا کردەوە.
Your Comment