AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٨ ١٨:٤٩

بە هۆی قبووڵ کردنی بڕیارەکە لە دادگای باڵای سوید

سوید ڕۆژنامەنووس بۆڵنت کەنێشی ڕادەستی تورکیا نەکرد

سوید ڕۆژنامەنووس بۆڵنت کەنێشی ڕادەستی تورکیا نەکرد

دادگای باڵای سوید دژایەتی خۆی لە گەڵ بڕیاری گەڕاندنەوەی ڕۆژنامەنووسی بە ڕەزگەز تورک لە سویدەوە بۆ بۆ تورکیای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای بالای سوید ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ڕۆژنامەنووسی بە ڕەگەز تورک بە ناوی بۆڵنت کەنێش ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا ناکاتەوە.

بۆڵنت کەنێش ساڵی 2016 دوای کودەتاکەی تورکیا پەنابەرێتی سویدی وەرگرتووە. تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن داوای ڕادەست کردنەوەی ئەم ڕۆژنامەنووسەی لە دەوڵەتی سوید کردووە.

شیاوی ئاماژەیە دەوڵەتی سوید بە هۆی پێش مەرجی دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕازی بوون بە تەڤل بوونی سوید بە ناتۆ، ماوەیەک لەمەوپێش یەکەم گومانلێکراوی ئەندامێتی پەکەکەی ڕادەستی تورکیا کردەوە.

News ID 44471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha