AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٨ ١٣:٥٨

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

چینییەکان هەڵەکەی خۆیانیان ڕاست کردەوە

چینییەکان هەڵەکەی خۆیانیان ڕاست کردەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، بە وتنی ئەوەی کە بە شێوەی خێرا لە ڕێگای جێبەجێ کردنی هاوکارییە ٢٥ ساڵەکان دەچێتە پێشەوە،ڕایگەیاند: لە ئەوەی کە چینییەکان هەوڵی ڕاست کردنەوەی هەڵەکانی خۆیانیان دا دەستخۆشیان دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو بارەوە وتی: هەفتەی ڕابردوو دوو نوێنەری باڵای ئێران و چین بۆ شوێنگیری کردنی هاوکارییە ستراتیژیکەکان لە تاران گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک کۆماری چین بۆ عەرەبستان جەختی کرد: چاوەڕوان نەبووین بەیاننامەی ساڵی ٢٠١٤ ئی وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە دوورگە ئێرانییەکان لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لەگەڵ چین کۆپی و دووپات بکرێتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ناڕەزایەتی خۆمانمان بە ناردنی یاداشتێکی گمفەرمی بە لایەنی چینی ڕاگەیاند،درێژەی دا: وێڕای جەخت لەسەر پێوەندی ستراتیژیک لەگەڵ چین ڕاشکاوانە ڕامانگەیاند بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران شەرممان لەگەڵ هیچ وڵاتێک نییە.

هەروەها جەختی کرد: لە ئەوەی کە چینییەکان هەڵەکەی خۆیانیان ڕاست کردەوە دەستخۆشیان دەکەین.

News ID 44468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha