ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: مافی مرۆڤ بە تایبەتی سەبارەت بە ژنان بیانوویەکی ئاشنا و کۆنە بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ ئەوەی خۆیان لە کاروباری وڵاتانی دیکە وەربدەن بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بە پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگای ڕۆژاوایی، دووفاقی بوونی ستانداردەکان بە تایبەتی لە بواری مافی مرۆڤدا زیاتر لە ڕابردوو ڕای گشتی جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
ئەم هەڵسوکەوتە قیناویانە دوێنێ چوارشەمە 23ی سەرماوەز بەرانبەر ئێران کرا و ئەمریکا شانۆیەکی دژە ئێرانی نمایش کرد و بە بیانووی پشتیوانی لە ژنانی ئێرانی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران بڕیارنامەیەکی گەیاندە ئاستی پەسەند کرد.
ڕیارنامەی هەڵوەشانەوەی بوونی ژن لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنی نەتەوەیەکگرتووەکان بە 29 دەنگی ئەرێ و 8 دەنگی نا و 16 دەنگی بێ لایەن پەسەند بوو.وڵاتانی بولیوی، چین، قەزاقستان، نیکاراگوئه، نیجریه، عەمان، رووسیا و زیمبابوه دژی ئەم بڕیارنامە پێشنیار کراوەی ئەمریکا بوون.
کۆمیسیۆنی پێگەی ژنی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان 45 ئەندامی هەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە 2022 تا 2026 بووەتە ئەندامی ئەم کۆمیسیۆنە. لە کۆبوونەوەی دوێنێ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەندامێتی ئێران، نوێنەری ڕووسیا بە دژایەتی کردنی ئەم بڕیارە وتی: ئەوانەی ئەم بڕیارنامەیە دەخەنە ڕوو بۆ سڕینەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن دەبێ بڕواننە پێشینەی خۆیان لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ. ئەندامێتی فەڕەنسا و بریتانیا لەم کۆمیسیۆنە دەبێ بە هۆی توندوتیژی لە گەڵ ژنان تاوتوێ بکرێتەوە.
ماوەیەک لەم پێش ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ساندویژن لە ڕاپۆرتێکدا بە گاڵتە کردن بە پاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە پێشێل کردنی مافی ژنان لە کۆمەڵگای ئیسلامی نووسی: ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و کچانی سەروو 12 ساڵ لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و ڕێژەی دیکەی توندوتیژییەکان دژی ژنان لە کۆمەڵگا زیاتر لە 3.8 میلیۆن جارە. 20 تا 30 لە سەدی ئەو ژنانەی سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان دەکەن، لێیان دراوە و ئاسەوارەکەی لەسەر لەشیان دیارە.
ماڵپەڕی ئیسلام فورد توودەی لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی موسڵمانەکانی ئەمریکا، سەرەڕای جەخت کردن لە بوونی هەڵاوەردەیی گشتی دژی ژنان لە ئەمریکا دەڵێت: ژنانی موسڵمان لە ئەمریکا کێشەیان زۆرە و زیاتر لە ژنانی نا موسڵمان ئازار دەدرێن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵی 2019ی زایینی وەزارەتی ناوخۆی فەرانسا ڕایگەیاندووە کە لە 149 قوربانی توندوتیژی بنەماڵەیی لەم وڵاتە لە یەک ساڵدا 121 کەسیان ژنان بوون کە گیانی خۆیان بەهۆی توندوتیژیەوە لە دەستداوە و بەمەشەوە لە چاو ساڵی رابردووتری 28 لە سەد توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە.
ماوەیەک لەمەوپێش میگن ئێستاک ، پەراوێز نووسی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە ئازادی ژنان لە عەرەبستانی هاوپەیمانی ئەمریکا نووسی، ئازادی ژنان لە عەرەبستانی سعوودی لە ئەنجامی ئەوچاکسازییەی محەمەد بێن سەلمان کردوویەتی، ئەوەندەش نییە کە نیشان دەدات. سەلما شەباب خوێندکاری دوکتۆری و دایکی دوو منداڵیش بە نموونە دێنێتەوە کە بە تاوانی نووسینی تویتێک لە پشتیوانی کردنی ناڕازیان 34 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. یان خاتوونێکی چالاکی سیاسی بە ناوی نوورە قەحتانی کە بە بۆنەی نووسراوەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 45 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
Your Comment