AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢١ ١٢:٢٦

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی:

7 هەزار هێزی ئەمنیی لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا بریندار بوون

7 هەزار هێزی ئەمنیی لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا بریندار بوون

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێزە ئەمنییەکان ئیزنی بەکارهێنانی چەکیان نەبووە و هەر بۆیە 7 هەزار هێزی ئەمنیی لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زوهرە ئێلاهیان ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران ،وتی: گرووپی تیرۆریستی وەک‌مونافقین لە دەیەی 60 دا 12000 تیرۆریان ئەنجام دا و ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلیان شەهید کرد. هەر ئەم گرووپە تیرۆریستیە ئێستا لە لایەن رۆژاواییەکانەوە پشتیوانی دەکرێن.لە نائارامییەکانی ئەم دواییەدا دەیان کەس لە مونافقین دەستگیر کران.

وتیشی: لە ئەنجومەنی ئاسایشدا باس لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا کراو ئاماژەشمان بە پرسی کوردستان و کۆبوونەوەکانی گرووپە جیایی خوازەکان و‌وڵاتانی رۆژاوایی دا. باس لە پڕچەک کردنی هێز لە کوردستانی عێراق و بەرەپێش بردنی ئامانجەکانی دابەش کردنی ئێران کرا.

راشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکان ئیزنی بەکارهێنانی چەکیان نەبوو و بۆیە 7000 هێزی ئەمنی لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا بریندار بوون.

.

News ID 44403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha