AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٩ ٠٩:٤٤

لێکۆڵەرانی کەنەدی تێگەییشتوون؛

هەنگوین دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی قەندی خوێن و کلۆسترۆل

هەنگوین دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی قەندی خوێن و کلۆسترۆل

بە گوێرەی خوێندنەوەیەکی نوێ، هەنگوینی خاو دەتوانێت یارمەتیدەری کەم بوونەوەی ئاستی کلۆسترۆل و قەندی خوێن بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مدیکال نیوز، خوێندنەوەیەکی نوێ نیشانی دەدات کە هەنگوین بە ۆێچەوانەی شیرینکەرەکانی دیکە، ئەگەری هەیە لە ڕاستیدا بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان بە قازانج بێت.

ئەو خوێندنەوە نیشانی دەدات کە هەنگوین، بەتایبەتی هەنگوینی خاو و یەک گوڵ، ئەگەری هەیە جێگرەوەیەکی تەندروستتر بۆ قەندێک بێت کە بەکار دەهێنرێت.

بە گشتی تاقی کردنەوەکان نیشانی دەدات کە هەنگوین گلۆکۆزی خوێن( ئاستی قەندی خوێن بە گەدەی خالی)، کلۆسترۆلی گشتی و خراپ و هەروەها نیشانەکانی نەخۆشی جەرگی چەور کەم دەکاتەوە.

News ID 44382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha