AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٨ ١٠:٠٤

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:

رێکنەکەوتن لەگه‌ڵ ئێران و توركیا كێشه‌كان قووڵتر ده‌کاتەوە/پەکەکە هۆکاری قەیرانی ئاو

رێکنەکەوتن لەگه‌ڵ ئێران و توركیا كێشه‌كان قووڵتر ده‌کاتەوە/پەکەکە هۆکاری قەیرانی ئاو

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جەختی کرد:ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كان نه‌گه‌ینه‌ رێكه‌وتن كێشه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه‌".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی 2023 ڕێگایه‌كی قورس ده‌بێت بۆ سیستمی سیاسی و هه‌نگاوه‌كان رێگاكه‌ دیاریده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ كه‌ناڵی (الرشید) رایگه‌یاند، حكومه‌ت هه‌نگاوی كرده‌یی ناوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیدگاكه‌مان هاوبه‌شه‌، ئه‌گه‌ر هیچ كارێكی ڕاسته‌قینه‌ و كرداری له‌ 2023 بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌كرێت، هه‌رگیز ناگاته‌ ئه‌نجام"

وتیشی: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ پڕۆگرامی وه‌زاری حكومه‌ت په‌سه‌ند كراوه‌، له‌ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها خواستێك هه‌یه‌ بۆ یه‌كخستنی یاساكانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران و پارێزگاره‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌كانیش پۆسته‌كان دابه‌شبكرێن".

سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانی توركیا و ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌ سنووریه‌كان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی بۆردومانی توركیا و ئێران بۆ عێراق به‌ده‌ستنه‌هێنین و نه‌گه‌ینه‌ رێكه‌وتن كێشه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه‌، چاره‌سه‌ری سیاسیش زۆر پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان و وه‌ستاندنی هێرشه‌كانیان، قه‌یرانی ئاویش له‌ عێراق به‌هۆی بونی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ه‌وه‌یه‌".

News ID 44372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha