AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٤ ١٥:٥٦

هەسەدە:

ئەمریکا ڕێگری لە تورکیا بکات/ داوای ئاشتی دەکەین

ئەمریکا ڕێگری لە تورکیا بکات/ داوای ئاشتی دەکەین

فەرماندەی ناوچەی باکوری هەسەدە رایگەیاند: ئەوان داوای ئاشتی و گفتوگۆ دەکەن و داواش لە هاوپەیمانان دەکەن رێگری لە هێرشەکانی ئەنقەرە بکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی ناوچەی باکوری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: هێزەکانیان ئامادەن وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیا بدەنەوە ئەگەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکانیان بە ئامانج بگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان داوای ئاشتی و گفتوگۆ دەکەن و داواش لە هاوپەیمانان دەکەن رێگری لە هێرشەکانی ئەنقەرە بکەن.

ئەبو عومەر ئیدلیبی، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، هەسەدە بە یەکگرتوییەوە ئامادەیە بۆ ئەوەی وەڵامی هەر هێرشێکی تورکیا بداتەوە بۆسەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هەروەک چۆن هێزەکانیان بەیەکگرتویی داعشیان تێکشکاند و ئارامیان بۆ ناوچەکە گەڕاندەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، بانگەشەی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە کوردستانی سووریا هەوڵێکی ئەو وڵاتەیە بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ گروپەکانی "تیرۆر و بەکرێگیراوەکانیان، هەروەک چۆن ئەو ناوچانەی ئێستای ئەنقەرە داگیری کردون بونەتە شوێنێک بۆ مانەوە و داڵدەدانی تیرۆرستان".

فەرماندەکەی هەسەدە جارێکی دیکە پابەندی هێزەکانیان بە رێککەوتنی ئاشتی و پاراستنی سنور بە نێوەندگیری ئەمریکا و روسیا لەگەڵ تورکیا دوپاتدەکاتەوە، داواش لەو دو وڵاتە دەکات رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەن چونکە هەسەدە داوای ئاشتی دەکات و بڕواشی بە چارەسەری کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆوە هەیە.

News ID 44343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha