ئەمریکاییەکان بزانن هیچ جێگایەکیان لە دڵی خەڵکدا نییە و نابێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان بزانن هیچ جێگایەکیان لە دڵی خەڵکدا نییە و نابێت چونکوو فەرهەنگی بەرخۆدان لای ئێرانییەکان ڕیشەی کوتاوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمرۆ پێنج شەمە لە دیدار لە گەڵ ژمارەیەک لە خەڵکی سنە لە هۆڵی ئازادی وتی:خزشحاڵین کە ئەمرۆ پرۆژەیەکی گەورەی ئاو لە سنە دەکەینەوە کە خەڵک هەشت ساڵە چاوەڕوانی بە ئەنجام گەیشتنن.

رەئیسی وتی: هیوادارین دیکەی گەڵاڵەکانی گەشەپێدانی پارێزگای کوردستان لەوانەش رێگای ئاسن بەزووترین کات بکرێتەوە.

وتیشی: پڕۆژەی فرۆکەخانەی سەقز لە بەرنامەی کاری دەوڵەتدایە و هیوادارین ئەم پرۆژەیەش بەزوویی بکەوێتە گەڕ.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا رەئیسی رایگەیاند: لە کوردستاندا خۆراگری و موجاهەدەتی خەڵکمان بینی و لە بەرانبەر گرووپە دژە شۆڕشەکان و دژبەرانەوە خەڵکی ئەم پارێزگا خۆڕاگرییەکی بێ وێنەیان هەبوو.چونکوو لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا گرووپە دژە شۆڕشەکانی خەیاڵی خاویان دەکرد و خەڵک بێ هیوایان کرد.

وتیشی: دوژمن پێیوابوو دەتوانێ بە بشێوی نانەوە و ئاژاوەگێڕی بیرۆکەی دزێوی خۆی بهێنێتەدی بەڵام خافڵ بوو لەوەی خوێنی هەزاران شەهید کە لە کوردستانەوە بەرزبوونەتەوە بەم شێوە فەرهەنگی گیانفیدایی و بەرخۆدانیان لە ناوچەکە پەرەپێداوە کە بۆ هەتاهەتایە دوژمن دەشکێنێت.

News Code 44312

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha