AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢ ١٢:٣١

بۆ ڕوون کردنەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی؛

کارناسانی ئێرانی و ئۆکراینی بۆ نەهێشتنی نیگەرانییەکان کۆ بوونەوە

کارناسانی ئێرانی و ئۆکراینی بۆ نەهێشتنی نیگەرانییەکان کۆ بوونەوە

کارناسانی ئێران و ئۆکراینی بە مەبەستی ڕوون کردنەوە سەبارەت بە تۆمەتەکان لەسەر بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە دژی کیێف لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، پێکەوە دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری "یۆروپین پراودا" ی ڕووسیا، ئولە نیکۆلنۆ، وتەبژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن پشت ڕاستی کردەوە کە کارناسانی دوو وڵاتی ئۆکراینا و ئێران لە درێژەی چارەسەر کردنی ناڕوونی و کێشەکان سەبارەت بە پاگەندەی بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکراینا پێکەوە دیداریان کرد.

نیکۆلنکۆ لە ئەو بارەوە وتی: ئەو دیدار لە ئاستی کارناسانی دوو وڵاتەکە بەڕێوە چوو. ناتوانین وردەکارییەکان ئاشكرا بکەین بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە لایەنی ئۆکراینی هەر درێژە دەداتە چڕترین ڕێوشوێنەکان بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی ئێرانی لەلایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکراینا.

ناوبراو زیادی کرد: ئۆکراینا ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە لێکەوتەکانی هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا، لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی هاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتە بەراورد ناکرێن.

News ID 44228

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha