AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٤ ١٥:١٢

ڕۆژنامەی جرۆزالم پۆست هەواڵی دا؛

گفتوگۆی شاراوای ئەڵمانیا و ئێران بۆ کڕینی نەوت

گفتوگۆی شاراوای ئەڵمانیا و ئێران بۆ کڕینی نەوت

ڕۆژنامەی جرۆزالم پۆست ڕاپۆرتی دا بە پێی گەمارۆکانی ڕووسیا، دەوڵەتی ئەڵمانیا ئێستا خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بۆ کڕینی نەوتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جرۆزالم پۆست، لە سێبەری گەمارۆکانی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا، ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکات کە دەوڵەتی ئەڵمانیا بە شێوەی شاراوە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بۆ کڕینی نەوت و بەنزینە.

ئاڵبەت دیار نییە کە ئەڵمانیا چۆن دەیەوێت بە پێێ گەمارۆکانی ئەمریکا لە ئێران نەوت و بەنزین بکڕێت.

موریتز کرامر، یەکێک لە کارناسە باڵاکانی بانکی دەوڵەتی LBBW ئەڵمانیا، ڕایگەینادووە کە ئەڵمانیا ئێشتا خەریکی دانوستان لەگەڵ ئێرانە. ناوبراو وتی دانوستانەکانی ئەڵمانیا لە ئەو بارەوە لەگەڵ ئێران، ڤێنزۆئێلا و ئەلجەزایر بە شێوەی جیدی لە ئارادایە تا بتوانێت پێداویستی خۆی بە نەوت و بەنزین دابین بکات.

ئەو ئەگەرە هەیە کە دەوڵەتی ئەڵمانیا گەییشتووەتە ئەو ئەنجامە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و ڕۆژاوا دەگاتە ئەنجام و لە سێبەری ئەو گەمارۆیانە لە دژی ئێران هەڵدەگیردرێت.

News ID 44136

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha