بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری واشنتۆن پۆست لە کاردانەوە بە پاگەندەی گۆڤاری والێستریت ژۆرناڵ سەبارەت بە هێرشی بەم زووانەی تاران بۆ سەر ڕیاز، نووسی کە ئەمریکا شەڕکەرەکانی خپیی لە کەنداوی فارسەوە ناردووەتە هەرێمی ئاسمانی ئێران.
والێستریت ژۆرناڵ سێشەممە هەفتەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکی بێ بنەمادا پاگەندەی کرد کە ڕیاز واشنتۆنی ئاگادار کردووەتەوە کە ئێران بەم زووانە بە درۆن هێرش دەکاتە سەر عەرەبستان.
واشنتۆن پۆستیش بە گەورە کردنەوەی ئەو پاگەندەیە، نووسی کە ئەمریکا دوای وەرگرتنی ئەو هەواڵە، شەڕکەرەکانی خۆیی لە کەنداوی فارسەوە ناردووەتە هەرێمی ئاسمانی ئێران.
Your Comment