بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی لە دیمانە لە گەڵ میادین جەختی کرد دەبێ دۆسیەی تۆمەت لێدان و پاگەندە بڵاو کردنەوە دژی پلانی ئەتۆمی ئێران و دانوستانەکان دابخرێت.
وتیشی: هەر جۆر رێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ بە جۆرێک بێت کە هەموو لایەنەکان پێبەندی بن.
ئیسلامی جەختی کرد: تاران پایبەندە بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 بەو مەرجەی لایەنی بەرانبەریش پابەند بێت بە گرینگترین برگەی واتا هەڵگرتنی گەمارۆکان.
Your Comment