بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی ڕایگەیاند: خەڵکی ئێرانی ئیسلامی بە بەشداری تۆکمەیەک کە هەیانبوو جارێکی دیکە نیشانیان دا کە هاودڵ و هاودەنگ پابەندی شۆڕشن.
وتەبێژی دەوڵەت جەختی کرد: دەوڵەت هیچکات ئیزن نادات خوێنی بەناحەق ڕژاوی شەهیدانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستیە بەفیڕۆ بچێت و لە خوێنی شەهیدانی ستەملێکراوی ڕووداوە تیرۆریستیەکەی شاچراغ تێناپەڕێت.
بەهادوری جەهرومی درێژەی دا: هاوڕێی دەوڵەت و خەڵک لە پاڵ یەک، بێژەری ئەوەیە کە دەوڵەت پابەند بە خەڵک و خەڵک پابەند بە شۆڕشن و هەر بۆیە هاوڕێی خەڵک و دەوڵەت دەبێتە هۆی ئەوەی کە پیلانی دوژمنان بەردەوام شکست بهێنێت.
Your Comment