بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەی مەهسا(ژینا) ئەمینی بە دەرکردنی راگەیێندراوێک وتیان روژی چوارشەمە ۴ی گەڵارێزان کە ڕێکەوتە لە گەڵ چلەی مەهسا ڕێورەسمیان نییە.
لەو راگەیێندراوەدا هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە و بۆ ڕێگری لە دروست بووتی هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراو لە رۆژی چلەی ژینای ئازیزمان ڕێورەسممان نابێت."
بنەماڵەی ئەمینی سپاسی هەر هەموو ئەو کەسانەیان کردووە کە لە گەڵیان هاوخەم بوون لەم ماوەیەدا.
Your Comment