بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی یەکێتی هەواڵدەرییەکانی ئاسیا و ئوقیانووسیە، ڕایگەیاند: هیوابەخش بوون بۆ مێدیاکان مەرجە و مێدیا نەک هەر دەبێت شوناس و سەربەخۆیی گەلان بپارێزێت و ئازادی بۆ گەلان مسۆگەر بکات، بەڵکوو ئەبێ گەلان لە بەرانبەر هێرشەکان بپارێزێت و ئەوە ئەرکی مێدیاکانە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕۆژاوا و ئەمریکا بەدوای گەمارۆی ئابووری ئێمەیە و ئەمڕۆ گەمارۆ هەمان شەڕی پێشوویە.
رەئیسی لە درێژەدا وتی: ڕۆڵی مێدیاکان ڕێگری لە توندوتیژی، تاوانی ڕێکخراو، خستنە ڕێی دژایەتی خێڵەکی و ئایینی و کاروباری پێوەندیدار لە قاچاخ و هتده. ئەمڕۆ شەڕ، شەڕی گێڕانەوەیە. لە ڕووداوێک چەندین گێڕانەوەی جیاواز دەکرێت و بۆ تاقی کردنەوەی ڕاستی و ناڕاستی ئەبێ بەدوای ڕاستییەکانەوە بین.
سرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: دوای سەردەمێک تاک لایەنەیی ئەمڕۆ وەرزێکی نوێ خەریکە سەر هەڵدەدات و هێزگەلێکی نوێ لە جیهاندا دەردەکەون. ئەمڕۆ سەردەمی تاک لایەنەیی ڕابواردووە. ئەمڕۆ هێز و دەسەڵاتی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە ڕوو لە کزییە.
Your Comment