بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەو هێزە بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئێران وتی: ئەمریکییەکان لە بەرانبەر کارگەلێک کە ئەنجامی دەدەین، دژی ئەنجام دەدەن؛ کەواتە ئێمەش ئەبێ جیهازاتی نوێ لەوانە هێرش لە مەودای دوور ئەویش بە وردبینی زیاتر، بەرز کردنەوەی ئاستی خێرایی و دەرچوون لە راداری زیاتر ئەنجام بدەین.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر چێ کردنی سەرئاوگەڕێکی نوێ و ڕایگەیاند: سەرئاوگەڕی شەهید باقری کە لە داهاتوودا چێ دەکرێت، جگە لە هەبوونی ناوگرووپێک لە ناو خۆیدا، هێڵی گەشتیشی هەیە کە درۆن دەتوانێت لەسەر بگەڕێت و گەشت بکات و لە گەڕانەوەشدا لەسەر بنیشێتەوە؛ سەرئاوگەڕێک کە درێژاییەکەی 240 مەتر بە بەرزایی 21 مەتر، بە کۆپتەر، مووشەک و درۆن تەیار کراوە؛ ئەو سەرئاوگەڕە بە شێوەیەک خەریکە چێ دەکرێت کە لە سەر حەرشەکەی نزیک بە 60 دۆن دەتوانێت گەشت بکات و بنیشێتەوە؛ چونکوو لە سەری ، هێلی گەشت پێش بینی کراوە.
Your Comment