تەرخان کردنی 50 ملیار  بۆ گەشەی ژیرخانە گەشتیارییەکانی مەریوان

جێگری گەشتیاری و سەرمایەدانەری میراتی فەرهەنگی کوردستان لە تەرخان کردنی 50 ملیار ڕیاڵ بودجە بۆ گەشەی ژیرخانەی گەشتیارییەکانی شاری مەریوان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارمان وەتەن دوست لە سەردان لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی مەریوان وتی: بە مەبەستی بەکارهێنانی باشتری دەفرایەتییە گەشتیاری و سروشتییەکانی ئەو شارە، پڕۆژەی جیاوازمان بۆ خەرج کردنی ئەو بڕە بودجە پێناسە کردووە.

ناوبراو ڕایگەیاند: بەشێک لە ئەو بودجە بۆ جێ بەجێ کردنی پڕۆژی چێ کردنی باڵەخانەی زیارەتکاران و ڕاهیان نوور و کردنەوەی باڵەخانەی شاری جیهانی کڵاش لەبەرچاو گیراوە.

هەروەها وتیشی: بەشێکی دیکە لە ئەو بودجە بۆ تەواو کردنی ڕێگای پیاسەی زرێبار و کردنەوەی ژێرخانەکانی گەڵاڵەی نشینگە و مۆزەخانەی گوندیی شانشین لە ئەو شارە تەرخان کراوە.

News Code 43857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha