وشیاری هەڵسوکەوتتان بن و مێدیاکانتان کۆنترۆڵ بکەن

فەرماندەی گشتی سپا بە ئاماژە بە سەربزێویی مێدیاکانی سەربە ڕژێمی سحوودی، هۆشداریی دایە ئەو ڕژێمە و وتی: وشیاری هەڵسوکەوتتان بن و مێدیاکانتان کۆنترۆڵ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران ئەمڕۆ لە مانۆڕی گەورەی هێزی وشکایی سپا لە ناوچەی ئەرەس، وتی: ئەمریکا ڕاستەخۆ خۆی لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە وەردەدات کەسێک کە دەرمان و خۆراکی لە سەر گەلی ئێمە گەمارۆ داوە و جیهانی بەرەو گەمارۆدانی ئێمە هان دا.

ناوبراو وتیشی: داوا لە هەمووان دەکەین کێشەکانیان لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکەن. ئیسرائیل لە هەر کوێ ببێت سەرچاوەی نائەمنییە. ئیسرائیل دزەی کردووەتە نێو هەندێک لە وڵاتانی دەڤەری ئێمەوە و سروشتی ئەو ڕژێمەش نائەمنییە. هۆشداریی دەدەینە وڵاتانی دراوسێ کە ئیسرائیل لە وڵاتانی ئیسلامی ڕێگا نەدەن چونکوو دەیانەوێت پێکدادانەکانی خۆیان لە فەلەستین چارەسەر بکەن و بەدوای پەرەپێدان بە نائەمنین.

فەرماندەی گشتی سپا لە کۆتاییدا هۆشداریی دایە عەرەبستان و وتی: هۆشدارییەک دەدەمە عەرەبستان کە ناوەندە مێدیاییەکانیان کە بە دوای سەربزێوین و ڕاشکاوانە گەنجانمان هان دەدەن کە وشیاری هەڵسوکەوتتان بن و ئەو مێدیاگەلە کۆنترۆڵ بکەن ئەگینا دووکەڵەکەی دەڕوانە چاوی خۆتان. ئێوە لە ڕێگای ئەو مێدیاگەلەوە دەست لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە وەر دەدەن بەڵام بزانن کە بەستێن خەسار لێدانتان هەیە. هۆشدارییمان دا.

News Code 43818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha