زیندانیانی زیندانی ئێڤین لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێوەندیان گرت

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی داد، زیندانیانی زیندانی ئێڤین شەوی ڕابردوو لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێوەندیان گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو و دوای ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین، دەستبەجی بەستێنی پێوەندی زیندانیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان خۆش کرا و ئەو دۆخە تا نزیک بەیانی درێژەی هەبوو.

دوای ئاگرکەوتنەوەی شەوی ڕابردووی زیندانی ئێڤین و لە دۆخێکدا کە بنەماڵەی زیندانیان نیگەرانی تەندروستی ئازیزانیان بوون، بە هەوڵی بەرپرسانی زیندان، ئەگەری پێوەندی تەلەفۆنی زیندانیان لە شەودا لەگەڵ بنەماڵەکانیان دروست کرا.

ئێستا دۆخی زیندانی ئێڤین بەتواوەتی ئاساییە و کاروباری ڕۆژانەی زیندان بە پێێ پلانی ئاسایی دەچێتە پێشەوە.

News Code 43794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha