AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٣ ٠٩:٥١

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ جۆزێف بورل قسەی کرد؛

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێرە شوێنی کودەتای مەخمەڵی یان ڕەنگین نییە

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێرە شوێنی کودەتای مەخمەڵی یان ڕەنگین نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران پشتیوانیی بەهێزی خەڵک و دیمۆکراسیی هەیە. ئێرە شوێنی کودەتای مەخمەڵی و ڕەنگین نییە. ئێران کەناری سەقامگیر و ئاسایشی ناوەچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو گفتوگۆیەدا بابەتەکانی پێوەندیدار بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکا و پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و پرسە دواییەکانی ئێران گفتوگۆ کرا.

دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای دەسخۆشی لە بورل بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: سەرەڕای هەندێک لێدوانی دژبەرانە لەلایەن ئەمریکاوە، ئێستا هەنگاوەکانی گەییشتن بە ڕێککەوتن لە ڕێگای خۆیان دەچنە پێشەوە و لە هەمان پێوەندیدا، ئێمە پێشوازی لە هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤۆکی لە ڕێگای تەکنیکی دەکەین.

هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئێران وتی: مەرگی مەهسا ئەمینی هۆی داخی ئێمەشە. ئەو بابەتە بیانووی هەندێک بەرپرسی ڕۆژاواییە لە حاڵێکدا پرسەکە لە ناوخۆوە شوێنگیری یاسایی بۆ کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران پشتیوانیی بەهێزی خەڵک و دیمۆکراسیی هەیە. ئێرە شوێنی کودەتای مەخمەڵی و ڕەنگین نییە. ئێران کەناری سەقامگیر و ئاسایشی ناوەچەکەیە.

نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپاش وتی: ئێمە نامانەوێت دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران بکەین.

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای ئاماژە بەهەندێک هەڵوێستی توندی ئەورووپا، لەسەر زەروورەتی هاوکاری زیاتری یەکێتی ئەورووپا و ئێران جەختی کرد.

News ID 43778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha