بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەمرۆ هەینی رێکەوت لە گەڵ ۱۷ی رەبێعولئەول جەژنی گەورەی مەولوود لە گۆرەپانی وەلیعەسری تاران بە بەشداریی هەزاران بنەماڵە بەرێوەچوو.
لای سوننە مەزەب ڕێکەوتی 12 ی رەبێع رۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەرە و لای شیعە 17ی رەبێع کە لە ئێران بە مەودای ئەم دوو رێکەوتە دەڵێن حەوتەی وەحدەت و یەکگرتوویی کە بە داهێنانی ئیمام خومەینی ناو نرا و جیاوازی رای شیعە و سوننە کرایە هەوێنی یەکگرتوویی.
هەموو ساڵێ لە حەوتەی وەحدەتدا هەزاران رێورەسم و ئاهەنگی مەولوودی و شادی و خۆشی لە سەرانسەری ئێران بۆ یادی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەمەد د.خ بەڕێوە دەبرێت.
Your Comment