AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٢ ١١:٤٦

بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق؛

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لەتیف ڕەشید

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لەتیف ڕەشید

سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری نوێ عێراق کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا پیرۆز بایی لە لەتیف رەشید سەرۆکی هەڵبژێردراوی عێراق کرد.

رەئیسی لەو پەیامەدا هیوای خواست دەوڵەتی نوێ عێراق لە پێناو گەشە و پێشکەوتنی عێراق هەنگاو هەڵبگرێت و پەیوەندی نێوان تاران و بەغدایش زیاتر تۆکمە بێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: ئێران بەردەوام پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی عێراق لە سەر بنەمای دەنگی خەڵک کردووە و بۆ پەرەدان بە پەیوەندی برایانە لە گەڵ عێراق هەوڵی داوە.

News ID 43766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha