ئەندامانی نوێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەست نیشان کران

بە حوکمی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەندامانی خولی نوێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەندیەکانی دەسەڵات دەست نیشان کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە حوکەمێکدا ئەندامانی خولی نوێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەست نیشان کران.

لە دەقی حوکمەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی هاتووە:

بە ڕێنوێنی خودا خولی نوێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەست پێدەکات. ئەو مەکۆیە لە گرینگترین ناوەندە یاساییەکان لە کۆماری ئیسلامیە و دوو بەرپرسیارێتی سەرەکی هەیە: یەکەم دیاری کردنی بەرژەوەندی لە کاتی بەرەوڕوو بوونەوەی مەجلیس لەگەڵ شۆرای نیگابان و دووهەم ڕۆڵی تایبەت و کاریگەر لە دیاری کردنی سیاسەتە گشتییەکانی دەسەڵات کە دەستەبەرکاری ستراتیژیترین بڕیارەکان لە ئیدارەی کاروباری وڵاتە. پێشکەش کردنی ڕێگاچارە بۆ کێشەکان و هەروەها چاوەدێری بە سەر باش بەڕێوە چوونی سیاسەتە گشتییەکان لە ئەرکەکانی تری ئەو ناوەندە یاساییەیە.

لە درێژەی دەقی حوکمەکەدا هاتووە: ئێستا بە دەسخۆشی لە ئەندامانی بەڕێز لە خولە پێشووەکان و ڕێز لە هەوڵەکانیان، ئەندامانی خولی نۆهەم بە شێوەی خوارەوە دەست نیشان دەکرێت:

سەرۆکی مەکۆ: ئایەتوڵڵا حاج شێخ سادق ئامولی

کەسایەتییە مافییەکان: سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاتەکە، فەقێکانی شۆرای نیگابان، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، وەزیر یان سەرۆکی ئەو بەشەی کە لەسەری باش دەکرێت، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوپەیوەند بە بابەتەکە لە مەجلیس.

ئەندامانی حەقێقی(ڕاستەقینە): ئاغەی حاج شێخ حەسەن سانعی، ئاغەی قەربانعەلی دەری نەجەف ئابادی، ئاغەی مەحموود موحەمەدی عێراقی، ئاغەی مەجید ئەنساری، ئاغەی غوڵامڕەزا مسباحی موقەدەم و ئاغەی موحسێن ئەراکی.

هەروەها 28 کەسی دیکە لەوانە: مەحموود ئەحمەدی نەژاد، ئەحمەد تەوەکولی، سەعید جەلیلی، غوڵامعەلی حەداد عادڵ، کمال خەڕازی، عەلی لاریجانی، موحەمە موخبێر، مستەفا میرسەلیم و ... دەست نیشان کراون.

News Code 43560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha