ئێران چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران سەرەڕای پابەند بوونی بە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا، چاوەڕوانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی نامێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: سەفەرەی سەرۆک کۆمار بۆ ئۆزبەکستان لەسەر داوای هاوتا ئوزبەکستانیەکەی خۆی بۆ دیداری فەرمی دوولایەنە و بەشداری لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای و واژۆی یادداشتی ڕەوتی بەئەندام بوونی هەمیشەیی ئێران، گۆڕانکارییەکی گرینگ و نەگۆڕی دیکە لە تۆکمە کردنەوەی "سیاسەتی دراوسێیەتی، لێک نزیک بوونەوە و هاوبەستەیی ناوچەیی و قووڵ کردنەوەی چەند لایەنەیی"یە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەدی هێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانی سیاسەتی دەرەو و پەرەسەندنی پێوەندی دەرەکی خۆی، زیرەک دەچێتە پێشەوە و سەرەڕای پابەند بوون بە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا، چاوەڕوانی ڕێککەتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێككەوتنی ناڤۆکی نامێنێت.

News Code 43510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha