بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،تورکی عەتەبی سەرکردەی سەر بەهاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دهڵێت:"بەکرداری لە20ی ئەم مانگەوە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستپێدەکەن، بۆئەوەش زنجیرەیەک دیداری چڕوپر لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگیو هێزو لایەنە سیاسییەکانی تر بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پهرلهمانى عێراق بەڕێوەدەچن، بەوپێیەی نزیکەی 20 بۆ 30 یاسای گرنگ دەبێت خوێندنەوەیان بۆ بکرێتو دەنگییان لەسەربدرێت، لەدیارترینیان پڕۆژەیاسای بودجەیە".
بهوتهى عهتهبى، "سازانێکی سیاسیی گرنگ لەبارەی قۆناغەکانی یەکلاییکردنەوەی قەیرانی سیاسیی وڵات لەنێوان لایەنەکاندا دروستبوە، کە یەکەم هەنگاویش لەدەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەڕلەمانو پێکهێنانی حکومەتدا خۆی دەبینێتەوە".
لهلایهكى دیكهوه عائید هیلالی سەرکردەی سەر بەهاوپەیمانی فەتح ئاماژه بهوهدهكات، "ئێستا دیمەنە سیاسییەکە لەبەرچاوی هەموو لایەنەکان ڕونە، بەتایبەت کە لەماوەی ڕابردودا ڕەخنەی ئەوە لەمحەمەد حەلبوسی دەگیرا بەوەی بەئاراستەی کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاو نانێتو لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوشدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەرییەکی بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی قەیرانەکە ڕاگەیاندوە".
ههر لهوبارهیهوه موئەیهد عەلی شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقیی باس لهوهدهكات، لایەنە سیاسییەکان لەبەردەم دەرفەتێکی گەورەدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانو پێکهێنانی حکومەت، بەتایبەتیش کە زۆرینەی کوتلە سیاسییەکان پشتگیریی ئەو ئاراستەیە دەکەنو ئێستاش سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ پاساوێکی بەدەستەوە نەماوە بۆ پەکخستنی دانیشتنەکانی پهرلهمان.
بۆچوونی ئێوە