بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای ئێران سیاسەتە گشتییەکانی بەرنامەی حەوتەمی بە یەکمایەتی پێشكەوتنی ئابووری پڕ لە دادپەروەری، بە سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاتەکە، سەرۆکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژوەندییەکان و سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان راگەیاند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەڕێوەبردنی بەندی یەکی مادەی 110 ی دەستوور، سیاسەتەکە گشتییەکانی بەرنامەی حەوتەمی لەبواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی، هونەری، بەرگری، ئەمنیەتی، سیاسەتی دەرەوە، زانستی، دادوەری، ئیداری و مافی، دوای ڕاوێژ لەگەڵ مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات و بە یەکمایەتی پێشکەوتنی ئابووری پڕ لە دادپەروەری دیاری کراوە، بە سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاتەکە، مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکان و سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاگەیاند.
Your Comment