بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد نامداری رایگەیاند: یەکێک لە راسپاردەییەکانی سەندیکای پارێزەران ئەوەیە کە پشتیوانی بێ بەرانبەر بکەن لە قوربانیەکان.
وتیشی: ئامادەین لە رێگای سپاردنی دۆسیەکە بە پارێزەرانی پسپۆڕ یارمەتی ئەم بنەماڵەیە بدەین.
شیاوی ئاماژەیە پاش ئەوەی لاتێک هەوڵی دا دەستدرێژی بکاتە سەر خانمێکی 36 ساڵان لە مەریوان کە خەڵکی گوندی چەشمیەر بوو، خانمەکە لە نهۆمی دووەمی خانووەکە خۆی فرێ دایە خوارەوە و دوای دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سنە کۆچی دوایی کرد.
Your Comment