بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: وه‌ڵامیان بۆ داواكاریه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌م بابه‌ته به‌گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بێت.
وتیشى: بابه‌تى سه‌رۆككۆمار پێویستى به‌گفتوگۆى نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌یه‌و له بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمیش بۆچونى پارتى وه‌ك خۆیه‌تى كه ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردنه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ئۆكتۆبه‌رى رابردووى په‌رله‌مانى عێراق هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى سه‌درو به‌شێك له‌سونه‌كان ڕاگه‌یاند دواى هه‌وڵێكى زۆر نه‌یانتوانى حكومه‌تى زۆرینه پێك بهێنن و ئێستا موقته‌دا سه‌در داوایان لێده‌كات په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
Your Comment