بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جاسم موسەوی ڕایگەیاند: دوای حوکمی دادگای فیدراڵ لەسەر نایاسایی بوونی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە کۆبوونەوەگەلێک بۆ چارەسەری کێشەی هەناردە کردنی نەوتی عێراق و ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر سەبارەت بە هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
موسەوی زیادی کرد: حکومەتی عێراق ئەبێ بە پێی نایاسایی بوونی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم، بە ناردنی پەیامێکی فەرمی بۆ کۆمپانیا بیانییە چالاکییەکان لە بواری هەڵکۆڵین و هەناردە کردنی نەوتی هەرێم هۆشداریی پێیان بدات کە چالاکیی ئێستایان نایاساییە و ئەبێ ئامادەی وەڵامدانەوە بە ناوەندە یاساییەکانی عێراق و نێودەوڵەتی بن.
Your Comment