AP ١٤٠١ خەرمانان ١٧ ١٠:٤٣

کەنعانی:

ئەمریکا و بریتانیا لە ئاستێکدا نین کە تۆمەت بدەنە پاڵ ئێران

ئەمریکا و بریتانیا لە ئاستێکدا نین کە تۆمەت بدەنە پاڵ ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هێرشی سایبری بۆ سەر ئالبانیی ڕەت کردەوە و بە توندی ئیدانەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هێرشی سایبری بۆ سەر ئالبانیی ڕەت کردەوە و بە توندی ئیدانەی کرد.

ناوبراو وتی: ئەمریکا و بریتانیا کە پێشتر لە بەرانبەر هێرشە بەردەوامە سایبرییەکان لە دژی ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنانەت دامەزراوە ناڤۆکییەکان، بێدەنگیان ڕاگرتووە و تەنانەت بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پاڵپشتیانیش کردبوو، بە هیچ شێوەیەک لە ئاستێکدا نین کە ئەو جۆرە تۆمەتانە لە کۆماری ئیسلامی بدەن.

کەنعانی وێڕای هۆشداریی نیسبەت بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی سیاسی لە دژی ئیران بە بیانووی بێ بنەما و بە جەخت لە سەر ئامادەیی تەواوی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی قایم، دەستبەجێ و پەشیمانکەر لەگەڵ هەرجۆرە پیلانێک زیادی کرد : ئێران وەکوو وڵاتێک کە چەندین جار هێرشی سایبری کراوەتە سەر، بەشێکی گرینگ لە هەوڵە بەرپرسیارانە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی هێرشی سایبرییە.

News ID 43436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha