AP ١٤٠١ خەرمانان ١٦ ١٢:١٣

مێهر لێکیدەداتەوە؛

ئەهلی سوننە چۆن دەڕوانێتە ڕێپێوانی ئەربەعیندا؟

ئەهلی سوننە چۆن دەڕوانێتە ڕێپێوانی ئەربەعیندا؟

یەکێک لە وێنە هەرە دووپات بووەکان لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین، بوونی ژن، پیاو، گەنجان و منداڵانی ئەهلی سوننەی عێڕاق لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شیعە و سوننە وەکوو ئایینی ئیسلام لە زۆربەی بوارەکاندا یەک بڕوایان هەیە بەڵام هەندێک لە بواری ورددا جیاوازی یریان هەیە. لە ئێراندا دوای شۆڕشی ئیسلامی ئەو دوو ئایینە لێک نزیکتر بوونەوە و هەروەها لە نێوان زانایانی گەورەی عێراقیش وەکوو ئایەتوڵڵا سیستانی و ئایەتوڵڵا حائێری بەردەوام لەسەر برایەتی نێوان شیعە و سوننە جەختیان کردووە.

نموونەی ئاشكراشی شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێڕاق و سووریا لە لایەن هێزە شیعە و سوننەکانە. ئێستاش دوای دوو ساڵ پەک کەوتنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین بە هۆی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە لە سەروبەندی ئەو گەورە ڕێوڕەسمە، موسڵمانان بەتایبەتی ئەهلی سوننە کۆ بوونەتەوە تا بانگی ئازادەیی و یەکگرتوویی بڵێنەوە.

بە پێێ وتەی ڕێبەرانی ئەهلی سوننە خۆشەویستی ئەهلی بەیت یەکێک لە نیشانەکانی موسڵمان بوونە. ڕێبەرانی سەرەکی چوار لقی شافعی، مالیکی، حەنەفی و حەنبەلی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە قوتابیانی ئیمام سادق بوون و بە پێچەوانی وەهابییەکان لەسەر زیارەت کردن هەن.

ئاوەها بستێنێکی هاوبەش بووەتە هۆی ئەوەکە موسڵمانان بە شیعە و سوننە لە ڕێوڕەسمی جێژنی ڕەمەزان، قوربان، حەج و تەنانەت ئەربەعین و موحەڕەم کە تایبەتی شیعەکانە بە شێوەی تاکەیی و گرووپی هاوشانی یەک بن.

لە حەدیسەکانی ئەهلی سوننە سەبارەت بە پێگەی بەرزی ئیمام حسێن زۆر باس کراوە.

یەکێک لە وێنەگەلێک کە لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین زۆر دەبیرنێت، بوونی ژن، پیاو، گەنجان و منداڵانی ئەهلی سوننەی عێڕاق لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینە. مەهدی سەمیدعی موفتی ئەهلی سوننە پەیامێکی گرینگی لە ئەربەعین وتووە و ئاامژە بە ئەوە دەکات کە ئێمە لەسەر ئاوەها ڕێوڕەسمێک کە هەموو موسڵمانانی جیهان لە وڵاتانی جیهانەوە تێیدا بەشداری دەکەن، جەخت دەکەین. خەڵکی عێراقیش پێیان وایە کە ئەربەعین ڕۆڵی گرینگی لە یەکێتی و یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی هەیە. هەروەها سیاسەتوانانی ئەهلی سوننەش بە بەرز نرخاندنی تازیەبارییەکانی موحەڕەم و ئەربەعین لەسەر یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق جەخت دەکەن.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق لە ڕۆژانی تازیەباری ئیمام حسێن لە تویتێکدا نووسی: عاشوورا و شەهادەتی ئیمام حسێن چرای ڕێنوێنی بۆ هەموو تێکۆشەرانی ئازادی، کەرماەت و بەرخۆدان بەرانبەر ستەمە.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە تویتێکدا نووسی: ئەمڕۆ لە ڕۆژی دەی موحەڕەم یادی ئیمام حسێن دەکەینەوە. کارەساتێک کە ئێستاش وانەی لخۆبوردوویی و بەرخۆدان بەرانبەر زۆرمان وەبیر دەخاتەوە. ئەمڕۆش پێویستمان بە ئەو بایەخ و بنەما مرۆڤایەتیانە لە عێراق هەیە.

ڕێپێوانی ئەربەعین دەتوانێت خاڵی پێوەندی و نزیکی نێوان گەلان و لایەنە جیاوازەکانی ئیسلام بێت. لە ماوەی ساڵانی دواییدا هەندێک وڵاتانی ناوچەکە بە هۆکاری سیاسی، ئابووری و ئەمنیەتی بەدوای دوور کردنەوەی ئێرانییەکان و شیعەکان لە وڵاتانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناڤینن.

دوای سەرکەوتنی سوریا بە سەر تیرۆریستە تەکفیرییەکان و ڕۆڵی ئێران لە ئەو ڕووداوە گرینگە، هەندێک ناوەندەی دەسەڵات نیگەرانی زاڵ بوونی ئاسایش لە ناوچەکە و یەکگرتوویی شیعە و سوننەن. بۆیە هەموو ساڵێک لە ڕێوڕەسمە گەورەکان وەکوو جێژنی غەدیر و ئەربەعین دژایەتی دروست کردنی هەندێک وڵات و لایەنەی سیاسی دەبینین.

کۆتایی باسەکە

ڕێپێوانی ئەربەعین ئەبێ بخرێتە پاڵ ڕێوڕەسمە گەورە ئایینییەکانی ئیسلام . بە قبووڵ کردنی ئاوەها بۆچوونێک بەشداری بەربڵاوی ئەهلی سوننە لە ڕێپێوانی ئەربەعین دەتوانێت وێڕای نیشان دانی یەکگرتوویی نێوان ئۆمەتی ئیسلامی، ببێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی لە عێڕاق. هەروەها هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دوور خستنەوەی شیعە و سوننە لە دریژەی بەرژەوەندی و سیاسەتەکانی ئیستعماری ڕۆژاوا و وەهابیگەری دەبێت.

News ID 43422

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha