بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیتیکۆ لە کۆبوونەوەی شاراوەی ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەگەڵ یاسادانەرانی کومیتەی وەزارەتی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆبوونەوەی ڕۆبێرت مالی لەگەڵ یاسادانەرانی کۆنگرە بڕیارە ڕۆژی 4 ی سێپتەمبەر واتا 16 ی خەرمانان بەڕێوە بچێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە 50 نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا بریتی لە 34 نوێنەری پارتی دیمۆکرات و 16 نوێنەری کۆماریخواز لە نامەیەکی هوبەشدا بۆ جۆبایدن نیگەرانی خۆیانیان لە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ گەڕانەوەی بەرانبەر لەگەڵ دەربڕی.
لە ئەو نامەیەدا داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا کراوە دەقی تەواوی هەر جۆرە پێشنیارێک کە دێتە ئاراوە بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێشکەشی کۆنگرە بکرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرووپێکی 6 کەسی لە یاسادانەرانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتپمی داوایان لە ناوبراو کرد تا دۆسیەی پاگەندەی بێ بنەمای پادمانی لە دژی ئێران دانەخەن.
Your Comment