بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: "شانۆی کۆتایی نایە بەڵام تەواو" کە لە ڕیزی بەرهەمە براوە و هەڵبژێردراوەکانی شانۆی پارێزگایی وتار بوو، لە نۆی خەرمانانەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە نمایش دەکرێت.
ئەمین مورادی بە وتنی ئەوەی کە نووسەری ئەو شانۆیە ئەکبەر سادقییە، وتی: فەرشید کەرەمی دەرهێنەری ئەو بەرهەمەهەیە و ژمارەیەک لە شانۆکارانی ناسراوی کوردستان لەوانە زاهد زەندی، مریەم مەقسوودی، ڕەزا حاج خەسرەوی، ئەیووب حسێن پەناهی، بورهان نزامی و محەمەد محەمەدی تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن.
ناوبراو وتی: ئەو شانۆیەلە ڕۆژی 9 ی خەرمانانەوە و هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 19 لە هۆڵی ژمارە دووی پەردیسی سینەمایی بەهمەن نمایش دەکرێت و هۆگران دەتوانن بۆ کڕینی بلیت سەردانی گیشەی سینەما بەهمەن بکەن.
Your Comment