AP ١٤٠١ خەرمانان ١ ١٧:٢٢

عێراق گیرۆدەی ئاژاوەی نوێ؛

کازمی بە نیوەچڵی گەرایەوە بەغدا/عێراق به‌ره‌و كاره‌ساتێكى ڕاسته‌قینه‌ ده‌چێت

کازمی بە نیوەچڵی گەرایەوە بەغدا/عێراق به‌ره‌و كاره‌ساتێكى ڕاسته‌قینه‌ ده‌چێت

به‌هۆى ڕوداوه‌كانى به‌غداى پایته‌خت‌و چونى خۆپیشانده‌ران بۆبه‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى مسته‌فا كازمى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌میسر كۆتایی پێهێناو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

به‌پێى راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌یانى ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ چونى خۆپیشانده‌ران بۆبه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى داوه‌رى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ى هێناو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كازمى ده‌یه‌وێت خۆى سه‌رپه‌رشتى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان‌و پارێزگارى له‌دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات‌و هۆشداریشیداوه‌ ئه‌مكاره‌ى خۆپیشانده‌ران عێراق به‌ره‌و كاره‌ساتێكى ڕاسته‌قینه‌ ده‌بات.

ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در چونه‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى‌و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر فشاردا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بڕیاربدات په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌

News ID 43234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha