هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش

بێرنارد کۆشنێر هۆشداریی دا کە ئەگەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لەلایە تورکیاوە داگیر بکرێت، بەدڵنیاییەوە داعش دەگەڕێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێرنارد کۆشنێر، وەزیری دەرەوەی پێشووتری فەڕەنسا لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری لۆمۆند دیپلۆماتیک بڵاو کراوەتەوە، هۆشداریی داوە کە تورکیا خۆی بۆ کۆنترۆڵی سەرجەم ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ئامادە کردووە.

کۆشنێر داوای لە وڵاتانی ڕۆژاوایی کردووە بە شێوەی جیدی ڕێگری بکەن لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا، چونکوو بە وتەی ناوبراو ئامانجی هەموو ئەو ئۆپراسیۆنانە لەناوبردنی کوردەکانی سووریا بووە.

ناوبراو ئەوەشی وەبیری وڵاتانی ڕۆژاوایی هێنایەوە کە کوردەکانی سووریا لە بەرانبەر داعش زیاتر لە 10000 هێزی خۆی قوربانی کردووە و بە گشتی، 36000 هێزی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەرایەتی کوردەکان لە شەڕ دژی داعش گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.

بێرنارد کۆشنێر هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئۆپاسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا سەرجەم دەستکەوتەکانی شەڕ دژی داعش لەناو دەچێت و بە دڵنیاییەوە، داعش دەگەڕێتەوە ئەو ناوچە.

News Code 43191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha