AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٢ ١١:٥٨

کێبڕکێی تۆپی پێی کەناردەریا لە سنە بەڕێوە دەچێت

کێبڕکێی تۆپی پێی کەناردەریا لە سنە بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی بەشی وەرزشی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی تۆپی پێ کەناردەریا بە هەوڵی ڕێکخراوی فەرهەنگی، وەرزشی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی ڕایگەیاند: لە درێژەی دروست کردنی شادی کۆمەڵایەتی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێ کەناردەریا بە هەوڵی ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ناونووسی لە ئەو کێبڕکێیانە بێ بەرانبەرە، زیادی کرد: هەر تیمێکی 9 یاریزانی هەیە و کەسێکیش سەرپەرشتە و بوونی بیمەی وەرزشی و یەکدەست بوونی جلی یاریزانان لە پێداویستییەکانی بەشداری لە ئەو کێبڕکێیانەیە.

نەجەفی ڕایگەیاند: هۆگران بۆ بەشداری لە ئەو کێبڕکێیانە دەتوانن لە 22 بۆ 28 ی گەلاوێژی ئەم مانگە بۆ ماوەی یەک هەفتە لە کاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانی بۆ 14 ی دوانیوەڕۆ لە ڕێگای ژمارەی پێوەندی 09198306654 بۆ ناونووسی پێوەندی بگرن.

ناوبراو بە داوەت کردنی هۆگران بۆ بەشداری لە ئەو کێبڕکێیانە، وتی: تیمە براوەکان خەڵات دەکرێن.

News ID 43144

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha