بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی لە کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکی ئابووری کوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە دانوستانی ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و سووریا بە شێوەی ڕیاڵی ئەنجام دەدرێت و گەڕانەوەی دراو بەهۆی هەناردەکردنی کاڵا بە شێوەی ڕیاڵییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئێستادا 97 یەکەی وەبەرهێنان لە پارێزگا ئەو کێشەیەیان هەیە، زیادی کرد: چاوەڕوانی دەکرێت بە پلانڕێژی پێویست ئەو کێشە چارەسەر بکرێت.
خەلیقی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: لە بواری وەبەرهێنانی زێڕ پلەی یەکەمی ئێرانمان هەیە و ئێستاکە 51 ملیۆن تۆن پاشەکەوتمان هەیە و ساڵانە 5 تۆن زێر لە پارێزگا هەڵدەکۆڵدرێت.
Your Comment