بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان، هاووڵاتیەکی وڵاتی پادشایی سوئیدی بە تاوانی سیخوڕی، ناسیەوە و دەستگیریان کرد.
لە دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعات هاتووە: تاوانبارە سوئیدییە کە لە چەندین سەفەردا بەهۆی هەڵسوکەوت و پێوەندی گوماناوی، کەوتبووە لیستی گومانلێکراوانی دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە و لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بە شێوەیەکی حیرفەیی لە لەگەڵ هەندێک گومانلێکراوی ئەورووپایی و نا ئەورووپی کە لە ئیران لە ژێر چاوەدێرین، پێوەندی هەبووە.
شیاوی باسە کە تاوانبارەکە خاوەن پێشینەی سەفەر بۆ ئیسرائیل بووە.
Your Comment