AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٧ ١١:٥٧

کارناسی پرسە سیاسیەکانی عێراق:

مستەفا کازمی نایەوێت دەسەڵات بە جێ بهێڵێت

مستەفا کازمی نایەوێت دەسەڵات بە جێ بهێڵێت

کارناسی پرسە سیاسییەکانی عێراق بە ئاماژە بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییە لە ئەو وڵاتە، وتی: کازمی لە گۆڕانکارییەکانی "ناوچەی سەوز" ئەو پەیامەی گەیاند کە نایەوێت دەسەڵات بەجێ بهێڵێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەباس ئەلعرداوی کارناس و شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکانی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بەدوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە وتی: کازمی لە گۆڕانکارییەکانی "ناوچەی سەوز" ئەو پەیامەی گەیاند کە نایەوێت دەسەڵات بەجێ بهێڵێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کارناس و شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکانی عێراق ڕایگەیاند: دەرکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سەوز و ئیزن دان بە ناڕازایان بۆ چوونیان بۆ ئەو ناوچە و باڵەخانەی پەرلەمان، کارێک بوو کە کازمی ئەنجامی دا.ناوبراو لە ئەو ڕێگایەوە ئەوەی ڕاگەیاند کە نایەوێت لە دەسەڵات بچێتە لاوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەوە کە لە ناوچەی سەوز رووی دا لە پێشەوە پلان بۆ داڕێژراو بوو. راستی ئەوەیە کە حکومەتی کازمی. حکومەتێکی کاتییە. ئەو حکومەتە ڕاسپاردایە. کەواتە کازمی مافی جێبەجێ کردنی کەسەکان لە پۆستەکەیانی نییە.

News ID 42971

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha