بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا فەلەستینییەکان، بنی گانتز وەزیری شەڕی ئیسرائیل دانی پێدانا کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە یەکێک لە هێرشەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر سووریا لە مانگی مەی، لەلایەن سیستەمی بەرگری ڕووسیاوە کراوەتە ئامانج.
گانتز لە حاڵێکدا دانی بە سەر ئەو بابەتە ناوە کە هەڵوێستی ئیسرائیل هەمبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئاژانسی کۆچبەری یەهوود لە ڕووسیا، لە مانگەکانی ڕابردوو بووەتە هۆی ئاڵۆزی لە نێوان پێوەندییەکانی تێلاڤیڤ و مۆسکۆ.
Your Comment