دوو یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کران

ئاریسا کوه گەر و پارمیس عەسگەری دوو خانمە یاریزانی تۆپی پێی کورد، بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ژیر 17 ساڵی ئێران کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێ یەکەم قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خانمانی ژێر 17 ساڵی ئێران بە میوانداری پارێزگای کرمان بەڕێوە دەچێت.

51 یاریزانی باشی ئەو ئاستە تەمەنییە بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژێر 17 ساڵ کە لە ڕۆژی دووشەممە 3 ی گەلاوێژەوە لە کۆمەڵە وەرزشی سەعادەتی شاری کرمان دەستی پێکردووە، بانگهێشت کراون و ڕاهێنانەکانی خۆیان تا ڕۆژی هەینی حەوتی گەلاوێژ درێژە دەدەن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە. ئاریسا کوه گەرد و پارمیس عەسگەری دوو خانمە یاریزانی کوردیش لە سەر بانگهێشتی سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی خانمانی ژێر 17 سال لە ئەو ئوردووە ئامادە بوون.

News Code 42935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha