هێرشی تورکیا بۆ سەر زاخۆ 28 قوربانی لێکەوتەوە

تورکیا چەند ناوچەیەکی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆى تۆپباران كردو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 8 كه‌س كوژران‌و زیاتر له‌20 گەشتیارى دیكه‌ش بوونە قوربانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى زاینارییه‌كانى شارپرێس، "تۆپخانەکانی تورکیا له‌ناو هه‌رێمى كوردستان سنوری ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆى تۆپباران كردووه‌و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تائێستا 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌20 كه‌سى تریش برینداربوون".

هه‌ر له‌و زانیاریانه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندی پەرەخ-ى لەسنووری ناحیەی دەرکاری سەر بەقەزای زاخۆ تۆپباران كردووه‌، له‌وكاته‌شدا ژمارەیەک گەشتیار كه‌ سه‌رجه‌میان عه‌ره‌ب بوون سەردانی ئەو شوێنەیان كردبوو، بونه‌ قوربانیی كه‌ له‌نێویاندا ژن‌و منداڵ هه‌یه‌

سەرچاوەیەکیش به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ڕەنگە ژمارەی برینداران زیاتربێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکە نەتوانراوە هەموو شوێنەکە بگەڕێین".

توركیا بەبیانووی بوونی پەكەكە، چەندین بنكەو بارەگای سەربازی لەسەرخاكی عێراق هەیە بەتایبەتی لەسنوری هەرێمی كوردستان‌و بەردەوام بۆردوومان‌و تۆپبارانی خاكی هەرێم دەكات‌و ناوە ناوە هێرش‌و ئۆپەراسیۆنه‌ سەربازیه‌كانیشى ئەنجامدەدات.

News Code 42867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha