AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٩ ١٤:٠٩

بە شێوەی گرتە ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە؛

پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کۆنگرەی ناوچەیی یەکگرتوویی لە سنە

پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کۆنگرەی ناوچەیی یەکگرتوویی لە سنە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ کۆنگرەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئایینە ئیسلامییەکان وتی: ئێمە ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی ئێران دەزانین و پاڵپشتی لە عێراقێکی پێشکەوتوو دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لێدوانێکی تۆمار کراودا زانایانی بەشدار لە یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنەی خستە بەردەنگەوە و بە ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمنانی ئیسلام وتی: دوژمنان، یەکگرتوویی ئیسلامی لە ناوچەکە و جیهانیان کردووەتە ئامانج.

پێشکەش کردنی گەڵاڵەی سیاسی چارەسەرکردنی کێشەکانی فەلەستین بە نەتەوەیەکگرتووەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە دیکەی پیلانەکانی دوژمنان لە ناوچەکەیە کە ئێمە پێوەندی و ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە توندی ئیدانە دەکەین.

ناوبراو وتی: لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو بەردەوام ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر پرسی فەلەستین جەختی کردووە و ئێمە هەوڵمان داوە گەڵاڵەیەکی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی فەلەستین بە جیهان پێشکەش بکەین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: بنەمای ئەو گەڵاڵە بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم لە نێوان دانیشتووانی سەرەکی و ڕەسەنی فەلەستینە.

News ID 42861

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha