بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فایەق یزیدی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەعلوومە وتی: پارتی لە گفتوگۆ لە گەڵ یەکێتی چەواشە کاری دەکات.
وتیشی: تا ئێستا هیچ نەرمی نواندنێکی نەبووە لە هەڵوێستەکەی بەرامبەر بە سەرۆک کۆماریی عێراق و هێشتا سوورە لە سەر کاندیدەکەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی.
ئەوەشی وت کە یەکێتی نیشتمانی بەرهەم ساڵح ئەناسێنێت و دڵنیاین کە باڵاترین دەنگ لە پەرلەمانی عێراق وەردەگرێت بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق.
Your Comment