بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە پاگەندەی بڵاو کراو لە ماڵپەڕی فەرمی دەوڵەتی بریتانیا لەسەر راگیرانی وەجبەی تەقەمەنی چەکی ئێرانی بەرەو یەمەن لە جوونی 2022، وێڕای ڕەت کردنەوەی ئاوەها پاگەندایەک وتی: بریتانیا بە فرۆشی چەکی پێشکەوتوو بە هاوپەیمانە سەربازییەکانی خۆی لە دژی خەڵکی یەمەن، هاوبەشی شەڕ لە دژی یەمەنە و لە ئاستێکدا نییە کە ئاوەها تۆمەتێکی بێ بنەما سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێتە ئاراوە و ڕواڵەتێکی مرۆڤدۆستانە بە خۆیەوە بگرێت.
ناوبراو جەختی کرد: بێ گومان ڕوناگەی دەوڵەتی بریتانیا لە بەردەوام بوونی هەناردە کردنی چەک بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان، لە هۆکارەکانی بەردەوام بوونی شەڕی دژە مرۆڤایەتی لە یەمەنە، هەر بۆیە ئەو وڵاتە لە ئاستێکدا ئەخلاقیدا نییە کە لە دژی ئێران پاگەندە بکات.
Your Comment