بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی بە ئاماژە بە ئەوەی کە مافی مرۆڤ بووەتە ئامێرێک لە دەستی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکا بۆ کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ، زیادی کرد: پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ مافی مرۆڤ پێوەندییەکی نکۆڵی نییە؛ ئێران بڕوای بە مافی مرۆڤ هەیە چونکوو دیاردەی مافی مرۆڤ، دیاردەیەکی پیرۆزە کە ڕیشەی لە دینە خوداییەکان و بەتایبەتی داینی ئیسلام هەیە.
بەرپرسی لێژنەی مافی مرۆڤ بە وتنی ئەوەی کە ئێران بووەتە قوربانی پێشێل کاری مافی مرۆڤ لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکاوە، ئاماژەی دایە سەر دوو بابەتی گەمارۆ و تیرۆریزم وەکوو گرینگترین بوارەکان پێشێل کرانی مافی گەلی ئێران.
ناوبراو پڕۆژەی مافی مرۆڤ لە دژی ئێرانی پڕۆژەیەکی بریتانیایی وەسف کرد و وتی: جگە لە ئەوەی کە ڕێپۆرتەرەکانی تایبەتی ئێران لەلایەن بریتانیاوە پاڵپشتی دەکرێن و زیاتر لە ئەو وڵاتە نیشتەجێن و لە لایەن ئەو وڵاتەوە هەموو جۆرە پاڵپشتییەک دەکرێن، ئەو وڵاتە لە شوێنگیری کردنی درێژ کردنەویە مۆڵەتی ڕێپۆرتەری تایبەت و پەسەند کردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران لە پێشەوەیە.
Your Comment