بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سوسیاڵیستی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ دەنگی ئەمریکا باسی لە هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆماریی عێراق کرد.
محەمەد حاجی مەحموود سەبارەت بە ڕای سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق و کێشەکانی نێوان پارتی ویەکێتی وتی: ئەوان خوازیاری کۆتایی هاتنی ناکۆکی و کێشەکانن.
وتیشی: داوایان لە من کردووە هەوڵ بدەم ناکۆکی و کێشەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی کەم بکەمەوە و منیش هەرچیم لە توانادا هەبووە ئەنجامم داوە.
محەمەد حاجی مەحمود جەختی کرد: بەرپرسانی ئێرانی رایان وایە کە دەبێ پەلە بکرێت لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ عێراق و جەختیان لەسەد ئەوەیە کە پارتی و یەکێتی دەبێ پرسی سەرۆک کۆماریی عێراق یەکلا بکەنەوە.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین.
Your Comment