بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێران لە دەوحە هیچ بەرەو پێشچوونێکی نەبووە.
وتیشی: بێ هیواین و دانوستانەکان سەرکەوتووانە نەبووە ئەگەرچی یەکێتی ئەورووپا هەوڵی خۆی داوە.
پاگەندەی ئەوەشی کرد کە ئێران لە دانوستان دەوحە سوور بووە لە سەر هەڵوێستەکانی پێشووی و بابەتی وای هێناوەتە ئاراوە کە پەیوەندی بە بەرجامەوە نییە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە راوێژکاری دانوستانکارانی ئێرانی وتوویەتی: ئێران سوورە لە سەر زەروورەتی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە هەنگاوی یەکەمدا.
Your Comment